FFLKRDSTUDIO
زڤرین بۆ سیمینارێ ← گەڕانەوە بۆ سیمینار ←

ڕاپۆرت و ڕێبەرێ پێشکێشکرنا سیمینارا ڕاوتەری

ئامادەکرن: زانا فارۆق پێشکێشکرن: ئەلند ئەزیز سەرپەرشتی: م. زێدان

پلانا پێشکێشکرنێ بۆ پۆلێ · ٢٥ سلاید · ١٥ خولەک ل گەل پسیاران

ئارمانجا سیمینارێ

قوتابی ل دووماهیا سیمینارێ بشێت لیستا ئامیرێن گرێدای ب ڕاوتەرێ خۆ ڤە پەیدا بکەت، ئامیرەکی بنیاسیت، بلۆک بکەت و پاشان ڕێکێ بدەتێ دووبارە گرێبدەتەڤە. پێشکێشکرن ل سەر نموونەیا مۆبایل و تیڤی و کۆمپیۆتەرێن مالێ هاتییە ئاڤاکرن، ژ بەر کو قوتابی دشێت هەنگاڤان ب تشتەکی ڤە گرێبدەت یێ کو ئەو بخۆ ڕۆژانە بکار دئینیت.

بەری چوونە د ناڤ پۆلێ دا

فایلێ پاوەرپۆینتی ل سەر وی کۆمپیۆتەری ڤەکە یێ کو د پۆلێ دا بکار دئینی. قەبارەیێ دەقی و دەرکەفتنا پیتێن کوردی د پڕۆژێکتەری دا بپشکنە. جارەکێ دیمۆیێ د دۆخێ Slide Show دا تاقی بکە دا بزانی کەنگی دڤێت بچییە سلایدا پاشتر. ڕاهێنانێ ب دەنگ ئەنجام بدە؛ دەمێ ئاخڤتنێ و چاڤەڕێبوونا لڤینان هەردووکان هەژمار بکە.

دەستپێکرنا ئاخڤتنێ

ب سڵاڤەکا کورت دەست پێ بکە و بێژە: «ئەگەر د لیستا وایفایا خۆ دا ئامیرەکێ بێ ناڤ ببینی، دێ چەوان زانی یێ کێ یە؟» کێمەکێ ڕاوەستە دا پۆل هزرا خۆ بکەت. پاشان بێژە: «ئەڤرۆ دێ وی ئامیری نیاسین، دێ بینین چەوان بلۆک بکەین و چەوان بلۆکێ ل سەر لابدەین.» ئەڤ پسیارە مەرەما دیتنا دیمۆیێ بۆ قوتابیان ڕوون دکەت.

ئاخڤتن ل گەل هەر سلایدەکی

ل دەستپێکێ دەلیڤێ بدە پۆلێ تەماشەی سلایدی بکەت. پاشان ئاماژێ بدە وی جهی یێ تە بەحس لێ کری و خاڵێ ب ڕستەیەکا کورت بێژە. بۆ نموونە، د لیستا ئامیران دا ڕێزا تیڤی نیشا بدە و بێژە: «ژ ناڤێ وی وەسا دیارە ئەڤە تیڤی یە؛ بۆ پشتڕاستبوونێ ناڤنیشانێ MAC یێ وی بەراورد دکەین.» بەری گوهۆڕینا سلایدی، کێمەکێ تەماشەی قوتابیان بکە دا بزانی کانێ پێدڤی ب ڕوونکردنا زێدەتر هەنە یان نە.

دیمۆیا بلۆککرن و لادانا بلۆکێ

ل سلایدا ١٦ براوزەری ڤەکە و د هەر پێنگاڤەکێ دا بتنێ وێ کریارێ باس بکە یا پۆل دبینیت. دەمێ MAC زێدە دکەی، بێژە: «Blacklist لیستا وان ئامیرانە یێن مە دڤێت بلۆک بن.» ل سەر دوگمەیا Apply ڕاوەستە و ڕوون بکە کو ب ڤێ دوگمەیێ گوهۆڕین دهێنە پاشەکەفتکرن. بۆ لادانا بلۆکێ، هەمان تۆمار ژێ ببە و پاشەکەفت بکە. ئەگەر پەیڤا نهێنی هاتبیتە گوهۆڕین، ئامیر بۆ گرێدانا دووبارە پێدڤی ب پەیڤا نوو هەیە.

برێڤەبرنا دەمی

بۆ سلایدێن ١ تا ١٥ هەشت خولەکان دیار بکە. ل خولەکا ٨ دەست ب دیمۆیێ بکە و هەوڵ بدە هەتا ١١:٣٥ بگەهیە دووماهیا سلایدا ٢٣. ئێک خولەک بۆ پاراستنا وایفایێ و ٢٥ چڕکان بۆ کورتی و سوپاسیکردنێ بهێلە. ب ڤی شێوەیی د خولەکا ١٣ دا دێ چییە پشکا پسیاران. ئەڤ دەمە ئارمانجا ڕاهێنانێ نە. ئەگەر د ڕاهێنانێ دا گیرۆ بووی، وان ڕستان کورت بکە یێن کو تیۆری و دیمۆ دووبارە دکەنەڤە.

پسیار و بەرسڤ

ئەگەر قوتابییەکی پسیار کر: «ئەرێ هەر ئامیرەکێ Unknown بلۆک بکەم؟» بەرسڤ بدە: «ناڤ نەدیارە، لێ چێدبیت ئامیرێ مە بخۆ بیت. دەستپێکێ ژ خودانێ وی دپرسین و ناڤنیشانێ MAC بەراورد دکەین.» ئەگەر پسیار کر: «بۆچی ناڤێ مێنیوی د ڕاوتەرێ من دا جودایە؟» ئاماژێ بدە خشتەیێ سلایدا ١٣. مۆدێل و ڤێرژنا ڕاوتەری دیار دکەن کا ڕێکخستن د کیرێ دا دەرکەڤیت.

دووماهی و پیڤانا تێگەهشتنێ

داخوازێ ژ قوتابییەکی بکە ب ئێک ڕستە بێژیت بەری بلۆککرنێ چەوان ژ ناسنامەیا ئامیری پشتڕاست دبیت. پاشان بپرسە بۆ لادانا بلۆکێ کیژ تۆمار دهێتە ژێبرن و کیژ دوگمە دهێتە گرتن. ئەڤ دوو بەرسڤە نیشا ددەن کا پۆل تێگەهشتییە یان نە. سوپاسیا ئامادەبووان بکە و فایلان پێ بدە ناساندن دا کو دووڤ دا بخۆ ڕاهێنانێ پێ بکەن.

بکارهێنانا ماڵپەری و پاوەرپۆینتی

د مۆبایلێ دا تو دشێی هەر سلایدەکی هەلبژێری و دەقێ پێشکێشکرنا وی بخوینی. بۆ نیشادانا لڤینان د پۆلێ دا، فایلێ پاوەرپۆینتی دابەزینە و ب بەرنامێ PowerPoint ڤەکە. بۆ دەستکاریکردنێ، کۆپییەکا نوو ب ناڤێ خۆ پاشەکەفت بکە. ئەو تێبینیێن د ماڵپەری دا بۆ ڕاهێنانێ دگوهۆڕی، د براوزەرێ هەمان ئامیری دا دێ هێنە پاشەکەفتکرن.

دەقێ پێشکێشکرنێ، سلاید ب سلاید

1. چەوان ئامیرەکی ل سەر ڕاوتەری بلۆک و ئەنبلۆک بکەین؟

سڵاڤ و ب خێر بێن. ئەڤرۆ دێ بەحسێ برێڤەبرنا ئامیرێن گرێدای ب ڕاوتەرێ خۆ کەین. دێ بینین چەوان ئامیرەکی بنیاسین، بلۆک بکەین، و دەمێ پێدڤی بوو ڕێکێ بدەینێ دووبارە گرێبدەتەڤە.

2. ناڤەرۆکا بابەتان

ڕێڕەوێ سیمینارێ یێ ڕوونە. ل دەستپێکێ لاپەرێ ڕاوتەری دبینین، پاشان ئامیران دنیاسین. پشتی هنگی بلۆک و ئەنبلۆککرنێ ب نموونە دبینین، و ب چەند خاڵێن پاراستنێ دووماهییێ پێ دئینین.

3. ڕاوتەر چییە؟

ڕاوتەر پەیوەندیا د ناڤبەرا ئامیرێن مالێ و تۆڕێ دا برێڤە دبەت. ب وایفایێ یان کێبلێ گرێددەین و ب ڕێکا ڕاوتەری دگەهینە ئەنتەرنێتێ. ئەو پشکە یا ئەڤرۆ کار ل سەر دکەین، لاپەرێ ڕێکخستنانە (Settings). ناڤ و جهێ مێنیویان د هەمی ڕاوتەران دا وەک ئێک نینە.

4. ناڤنیشانێ ڕاوتەری ببینە

ئەڤ ژمارەیە وەک ناڤنیشانێ دەرگەهێ ڕاوتەری یە. د براوزەری دا دنڤیسین دا کو ڕێکخستنان ڤەکەین. دەستپێکێ ب وایفایا ڕاوتەری گرێددەین. د ویندۆزێ دا، ژمارەیا Default Gateway دبینین. د مۆبایلێ دا، د ڕێکخستنا هەمان وایفای دا پشکا Router یان Gateway دبینین. ئەڤ ژمارەیە دچێت ژ تۆڕەکێ بۆ ئێکە دی بهێتە گوهۆڕین.

5. ڕێکخستنا ڕاوتەری

ناڤنیشانی د براوزەری دا دنڤیسین. پاشان پێزانینێن چوونەژوورێ یێن ڕاوتەری تۆمار دکەین. ئەو پێزانینە دچێت ل سەر لەزگەیەکێ بن یان ژ لایێ برێڤەبەرێ تۆڕێ ڤە بهێنە دان. پەیڤا نهێنی یا ئەدمینی (Admin) هەردەم نە هەمان پەیڤا نهێنی یا وایفایێ یە.

6. ئامیرێن گرێدای

ئەڤە لیستا ئامیرێن گرێدایی نە. وەک هوین دبینن، مۆبایل و تیڤی و کۆمپیۆتەر تێدا هەنە. هندەک جاران ناڤێ ئامیری ب دروستی دەرناکەڤیت و دنڤیسیت Unknown. ئەڤە بتنێ نینە کو ئێکێ بێ ڕێک کەتبیتە د ناڤ تۆڕێ دا. د سلایدێن بهێت دا دێ بینین چەوان پشتڕاست بین.

7. ناڤنیشانێ MAC چییە؟

ناڤنیشانێ MAC ناڤنیشانێ ئامیری یە د ناڤ تۆڕێ دا. پێدڤی ناکەت ڤان پیت و ژماران ژبەر بکەین یان رامانا هەر پشکەکێ بزانین. بتنێ ناڤنیشانێ MAC یێ لیستا ڕاوتەری دگەل یێ د ڕێکخستنێن ئامیری دا هەی بەراورد دکەین. ئەڤە هاریکاریا مە دکەت ئامیرێ دروست هەلبژێرین.

8. ئەڤ MAC ـە یێ کیژ ئامیری یە؟

ل دەمێ دیتنا ناڤنیشانێ MAC، ئێکسەر ئامیری بلۆک ناکەین. ل دەستپێکێ پشتڕاست دبین کانێ یێ مە بخۆ یە یان نە. پاشان ب پێزانینێن دروست بڕیارێ ل سەر ددەین.

9. ناڤنیشانێ MAC یێ ئامیرێ خۆ ببینە

د مۆبایلێ دا دچینە بەشێ Settings پاشان About Phone و ناڤنیشانێ Wi-Fi MAC دبینین. ئەگەر تایبەتمەندیا Private Address یا ڤەکری بیت، ژمارەیەکا تایبەت نیشا ددەت. د کۆمپیۆتەری ژی دا د Properties یێن تۆڕێ دا دبینین.

10. ئامیرێ نەبەرنیاس (Unknown) چەوان بپشکنم؟

ئەگەر ئامیرەک ب ناڤێ Unknown هات، ناڤنیشانێ وی یێ MAC دگەل ئامیرێن مالێ بەراورد دکەین. هەروەسا دشێین وایفایا ئامیرەکێ خۆ یێ گومان ل سەر بڤەمرینین دا ببینین کانێ ژ لیستێ نامینیت یان نە.

11. ناڤلێنان و دیارکرنا ئامیران

د زۆربەیا ڕاوتەران دا دشێین ناڤەکێ دیار بۆ ئامیری دانێین. ئەڤە هاریکاریێ دکەت ل جارا بهێت ب ساناهی بنیاسین و تێکەل نەبن.

12. چەوان ئامیری بلۆک بکەم؟

بۆ بلۆککرنێ، تایبەتمەندیا MAC Filtering بکار دئینین. د دۆخێ Blacklist دا ناڤنیشانێ MAC یێ ئامیری زێدە دکەین و پاشەکەفت (Apply) دکەین. ئێدی ئەو ئامیر نەشێت گرێبدەت.

13. تایبەتمەندیا MAC Filter ل کیرێ یە؟

جهێ ڤێ پشکێ ل گۆرەی جۆرێ ڕاوتەری دگوهۆڕیت. د TP-Link دا د بن Wireless MAC Filtering دایە، د هەندەکێن دی دا د بن Security یان Advanced دایە.

14. ڕێکێن دی یێن کۆنترۆڵکرنێ

جگە ژ Blacklist، دشێین Whitelist بکار بینین کو بتنێ ڕێ ب ئامیرێن دیارکری ددەت. یان دەمێ ئەنتەرنێتێ بۆ ئامیران ب ڕێکا Parental Controls دەستنیشان بکەین.

15. لادانا بلۆکێ (ئەنبلۆک)

دەمێ مە بڤێت ئامیر دووبارە گرێبدەتەڤە، دچینە د ناڤ لیستا Blacklist دا، تۆمارا ئامیری ژێ دبەین (Delete) و گوهۆڕینان پاشەکەفت دکەین.

16. ڤەکرنا براوزەری

نوکە دەست ب دیمۆیا کریاری دکەین. ل دەستپێکێ بەرنامێ براوزەری ڤەدکەین دا بچینە ناڤ لاپەرێ ڕاوتەری.

17. نڤیسینا ناڤنیشانێ ڕاوتەری

ناڤنیشانێ ڕاوتەری د جهێ ناڤنیشانێ براوزەری دا دنڤیسین و Enter دگرین. د ڤێ نموونەیێ دا 192.168.1.1 بکار دئینین.

18. چوونەژوورا ڕاوتەری

پێزانینێن چوونەژوورێ دنڤیسین و کلیکێ ل سەر Login دکەین. ناڤێ بەکارهێنەری و پەیڤا نهێنی یێن ڕاوتەرێ خۆ بکار دئینین.

19. دیتنا ئامیرێن گرێدای

لاپەرێ سەرەکی ڤەبوو. د بەشێ Status دا، WLAN Clients هەلدبژێرین دا هەمی ئامیرێن نوکە گرێدای ببینین.

20. نیاسینا ئامیری

ئەڤ ڕێزە یا ب ناڤێ Unknown دەرکەفتی. ناڤنیشانێ MAC یێ وی ل گەل ئامیرێن خۆ بەراورد دکەین و پشتی پشتڕاستبوونێ کۆپی دکەین.

21. بلۆککرنا ئامیری

بەشێ MAC Filter چالاک دکەین و دێینە سەر دۆخێ Blacklist. ناڤنیشانێ کۆپیکری لێرە زێدە دکەین و کلیکێ ل سەر Apply دکەین.

22. گوهۆڕینا پەیڤا نهێنی (Password)

پەیڤا نهێنی یا وایفایێ دگوهۆڕین دا کو ئامیرێن نەخواستی نەشێن دووبارە گرێبدەن، پاشان Apply دکەین.

23. لادانا بلۆکا ئامیری

بۆ ئەنبلۆککرنێ دزڤڕینە د ناڤ Blacklist دا. ناڤنیشانێ MAC هەلدبژێرین، Delete دگرین و پشتڕاست دکەین، پاشان Apply دکەین دا بلۆک لادەچیت.

24. پاراستنا تۆڕا وایفایێ

پەیڤەکا نهێنی یا ب هێز هەلبژێرە. سیستەمێ پاراستنێ بکە WPA3 یان WPA2-AES. ئەگەر پێدڤی نەبیت WPS بکوژینە، و بەرنامێ ڕاوتەری (Firmware) نوو بکەوە.

25. سوپاس بۆ گوهدانا هەوە

ئەڤە بوو ڕێکا نیاسین و کۆنترۆڵکرنا ئامیران. بەری بلۆککرنێ ناسنامەیا ئامیری پشتڕاست بکە. سوپاس بۆ ئامادەبوون و گوهدانا هەوە. ئەگەر پسیارەک هەبیت فەرموون.

ژێدەر

ڕاپۆرت و ڕێبەری پێشکەشکردنی سیمیناری ڕاوتەر

ئامادەکردن: زانا فارۆق پێشکەشکردن: ئەلند ئەزیز سەرپەرشتی: م. زێدان

پلانی پێشکەشکردن بۆ پۆل · ٢٥ سلاید · ١٥ خولەک لەگەڵ پرسیارەکان

ئامانجی سیمینار

قوتابی لە کۆتایی سیمینارەکەدا بتوانێت لیستی ئامێرە پەیوەستەکان بە ڕاوتەری خۆی بدۆزێتەوە، ئامێرێک بناسێتەوە، بلۆکی بکات و دواتر مۆڵەتی بداتێ دووبارە پەیوەست ببێتەوە. پێشکەشکردن لەسەر نموونەی مۆبایل و تیڤی و کۆمپیوتەری ماڵەوە دروستکراوە، چونکە قوتابی دەتوانێت هەنگاوەکان بە شتێکەوە ببەستێتەوە کە ڕۆژانە بەکاری دەهێنێت.

پێش چوونە ناو پۆل

فایلی پاوەرپۆینتەکە لەسەر ئەو کۆمپیوتەرە بکەرەوە کە لە پۆلدا بەکاری دەهێنیت. قەبارەی دەق و دەرکەوتنی پیتە کوردییەکان لە پڕۆژێکتەردا بپشکنە. جارێک دیمۆکە لە دۆخی Slide Show تاقی بکەرەوە تا بزانیت کەی دەبێت بچیتە سلایدی دواتر. ڕاهێنان بە دەنگ ئەنجام بدە؛ کاتی قسەکردن و چاوەڕوانی جووڵەکانیش هەردووکیان هەژمار بکە.

دەستپێکردنی قسەکردن

بە سڵاوێکی کورت دەست پێ بکە و بڵێ: «ئەگەر لە لیستی وایفایەکەتدا ئامێرێکی بێ ناوت بینی، چۆن دەزانیت هی کێیە؟» کەمێک بوەستە تا پۆلەکە بیر بکاتەوە. پاشان بڵێ: «ئەمڕۆ ئەو ئامێرە دەناسینەوە، دەبینین چۆن بلۆکی بکەین و چۆن بلۆکەکەی لەسەر لاببەین.» ئەم پرسیارە مەبەستی بینینی دیمۆکە بۆ قوتابیان ڕوون دەکاتەوە.

قسەکردن لەگەڵ هەر سلایدێک

لەسەرەتادا دەرفەت بدە پۆل سەیری سلایدەکە بکات. پاشان ئاماژە بەو شوێنە بکە کە باسی دەکەیت و خاڵەکە بە ڕستەیەکی کورت بڵێ. بۆ نموونە، لە لیستی ئامێرەکاندا ڕیزی تیڤی پیشان بدە و بڵێ: «لە ناوەکەیەوە دیارە ئەمە تیڤییە؛ بۆ پشتڕاستبوونەوەش ناونیشانی MAC ی بەراورد دەکەین.» پێش گۆڕینی سلایدەکە، کەمێک تەماشای قوتابیان بکە تا بزانیت پێویستیان بە ڕوونکردنەوەی زیاتر هەیە یان نا.

دیمۆی بلۆککردن و لادانی بلۆک

لە سلایدی ١٦ براوزەر بکەرەوە و لە هەر هەنگاوێکدا تەنها ئەو کرداری باسی بکە کە پۆل دەیبینێت. کاتێک MAC زیاد دەکەیت، بڵێ: «Blacklist لیستی ئەو ئامێرانەیە کە دەمانەوێت بلۆک بن.» لەسەر دوگمەی Apply بوەستە و ڕوونی بکەرەوە کە بەم دوگمەیە گۆڕانکارییەکان پاشەکەوت دەبن. بۆ لادانی بلۆکیش، هەمان تۆمار بسڕەوە و پاشەکەوتی بکە. ئەگەر وشەی نهێنی گۆڕابێت، ئامێرەکە بۆ پەیوەستبوونەوە پێویستی بە وشەی نهێنی نوێیە.

بەڕێوەبردنی کات

بۆ سلایدەکانی ١ تا ١٥ هەشت خولەک دیاری بکە. لە خولەکی ٨ دەست بە دیمۆکە بکە و هەوڵ بدە تا ١١:٣٥ بگەیتە کۆتایی سلایدی ٢٣. یەک خولەک بۆ پاراستنی وایفای و ٢٥ چرکەش بۆ کورتی و سوپاسگوزاری بهێڵەوە. بەم شێوەیە لە خولەکی ١٣ دەچیتە بەشی پرسیارەکان. ئەم کاتانە ئامانجی ڕاهێنانن؛ ئەگەر لە کاتەکە دواکەوتیت، ئەو ڕستانە کورت بکەرەوە کە تیۆری و دیمۆ دووبارە دەکەنەوە.

پرسیار و وەڵام

ئەگەر قوتابییەک پرسیاری کرد: «ئایا هەر ئامێرێکی Unknown بلۆک بکەم؟» وەڵام بدەرەوە: «ناو نادیارە، بەڵام دەکرێت ئامێری خۆمان بێت. سەرەتا لە خاوەنەکەی دەپرسین و ناونیشانی MAC بەراورد دەکەین.» ئەگەر پرسیاری کرد: «بۆچی ناوی مینیۆکە لە ڕاوتەری مندا جیاوازە؟» ئاماژە بە خشتەی سلایدی ١٣ بکە کە مۆدێلی ڕاوتەرەکان شوێنەکەی دیاری دەکات.

کۆتایی و پێوانی تێگەیشتن

داوا لە قوتابییەک بکە بە یەک ڕستە بڵێت پێش بلۆککردن چۆن لە ناسنامەی ئامێرەکە پشتڕاست دەبێتەوە. پاشان بپرسە بۆ لادانی بلۆک کام تۆمار دەسڕدرێتەوە و کام دوگمە دادەگیرێت. ئەم دوو وەڵامە پیشان دەدەن ئایا پۆلەکە تێگەیشتووە یان نا. سوپاسی ئامادەبووان بکە و فایلەکان بناسێنە تا دواتر خۆیان ڕاهێنانی پێ بکەن.

بەکارهێنانی ماڵپەڕ و پاوەرپۆینت

لە مۆبایلدا دەتوانیت هەر سلایدێک هەڵبژێریت و دەقی پێشکەشکردنەکەی بخوێنیتەوە. بۆ نیشاندانی جووڵەکان لە پۆلدا، فایلی پاوەرپۆینتەکە دابەزێنە و لە بەرنامەی PowerPoint دا بیکەرەوە. بۆ دەستکاریکردنیش کۆپییەکی نوێ بە ناوی خۆت پاشەکەوت بکە. ئەو تێبینییانەی لە ماڵپەڕەکەدا بۆ ڕاهێنان دەستکاری دەکەیت، لە براوزەری هەمان ئامێردا پاشەکەوت دەبن.

دەقی پێشکەشکردن، سلاید بە سلاید

1. چۆن ئامێرێک لە ڕاوتەر بلۆک و ئەنبلۆک بکەین؟

سڵاو و بەخێربێن. ئەمڕۆ باس لە بەڕێوەبردنی ئامێرە پەیوەستەکان بە ڕاوتەری خۆمان دەکەین. دەبینین چۆن ئامێرێک بناسینەوە، بلۆکی بکەین و کاتێک پێویست بوو ڕێگەی پەیوەستبوونەوەی پێ بدەین.

2. بابەتەکان

ڕێڕەوی سیمینارەکە ڕوونە. سەرەتا پەڕەی ڕاوتەر دەدۆزینەوە، پاشان ئامێرەکان دەناسینەوە. دوای ئەوە بلۆک و ئەنبلۆککردن بە نموونە دەبینین و بە چەند خاڵێکی پاراستن کۆتایی دێنین.

3. ڕاوتەر چییە؟

ڕاوتەر پەیوەندی نێوان ئامێرەکانی ماڵەوە و تۆڕەکە بەڕێوە دەبات. بە وایفای یان کێبڵ پەیوەست دەبین و لە ڕێی ڕاوتەرەوە دەگەینە ئینتەرنێت. ئەو بەشەی ئەمڕۆ کارمان لەسەرە، پەڕەی ڕێکخستنەکانە. ناو و شوێنی مینیۆکان لە هەموو ڕاوتەرێک یەکسان نییە.

4. ناونیشانی ڕاوتەر بدۆزەرەوە

بۆ کردنەوەی پەڕەی ڕاوتەر، سەرەتا بە تۆڕەکە پەیوەست دەبین. لە ویندۆز، ipconfig دەنووسین و ژمارەی بەرامبەر Default Gateway دەبینین. لە مۆبایل، ڕێکخستنی وایفایەکە دەکەینەوە و بەشی Router یان Gateway دەدۆزینەوە. ژمارەی ئەم نموونەیە 192.168.1.1 ـە، بەڵام بۆ ڕاوتەری ئێوە دەکرێت جیاواز بێت.

5. ڕێکخستنی ڕاوتەر

ناونیشانەکە لە براوزەر دەنووسین. پاشان زانیارییەکانی چوونەژوورەوەی ڕاوتەر دەخەینە ناوەوە. ئەو زانیارییانە دەکرێت لەسەر ستیکەر بن یان بەڕێوەبەری تۆڕ پێمان بدات. وشەی نهێنی بەڕێوەبەر هەمیشە هەمان وشەی نهێنی وایفای نییە.

6. ئامێرەکان

لەم لیستەدا ئامێرە پەیوەستەکان دەبینین. هەر ڕیزێک ناو، IP و MAC ی ئامێرێک پیشان دەدات. ئەگەر ناوی Unknown بینیمان، نابێت یەکسەر بلۆکی بکەین. دەکرێت تیڤی یان ئامێرێکی خۆمان بێت کە ناوەکەی بە دروستی دەرنەکەوتووە.

7. MAC Address چییە؟

MAC ناونیشانێکە کە لە تۆڕدا بۆ جیاکردنەوەی ئامێرەکان بەکاردێت. لەم شێوەیەدا ١٢ پیت و ژمارەی هەیە. لە ناونیشانی گشتیدا، بەشی یەکەم کۆمپانیای تۆمارکراو دیاری دەکات. MAC ی ناوخۆیی، وەک Private MAC، لەم ڕێگایەوە بە دڵنیایی کۆمپانیاکەی دیاری ناکرێت.

8. ئەم MAC ـە هی کام ئامێرە؟

بۆ ناسینەوەی ئامێر، سەرەتا ناوەکە دەخوێنینەوە و MAC ەکە لەگەڵ ئامێرەکانی خۆمان بەراورد دەکەین. ئەگەر هێشتا دڵنیا نەبووین، وایفای ئامێرێکی ناسراو دەکوژێنینەوە و لیستەکە نوێ دەکەینەوە. ئەگەر تۆمارەکە ماوەیەک مایەوە، کەمێک چاوەڕێ دەکەین. گەڕان بەدوای کۆمپانیا تەنها نیشانەیەکی یارمەتیدەرە.

9. MAC ی ئامێری خۆت ببینە

لە مۆبایل، ڕێکخستنی ئەو وایفایە دەکەینەوە کە پێی پەیوەستین. ناونیشانی Wi-Fi Address یان MAC Address لەگەڵ ڕاوتەر بەراورد دەکەین. هەندێک مۆبایل بۆ هەر تۆڕێک MAC ی تایبەت بەکاردەهێنێت. بۆیە ئەوەی لە ڕێکخستنی هەمان تۆڕ دەردەکەوێت گرنگە.

10. ئامێرەکە ناوی دیار نییە؟

ئەگەر ئامێرەکە ناوی نەبوو، هێشتا دەتوانین بە MAC بناسینەوە. بۆ MAC ی ناوخۆیی، لە ڕێکخستنی ئامێرەکانی خۆمان دەگەڕێین. بۆ MAC ی گشتی، OUI Lookup دەکرێت کۆمپانیای تۆمارکراو پیشان بدات. بەڵام ناسینی کۆمپانیا بە تەنها ناسینی خاوەنی ئامێر نییە.

11. چی یارمەتیمان دەدات؟

ئەم زانیارییانە تەنها یارمەتیدەرن. ئامێرێک دەکرێت کاتێک کەس لە ماڵ نییەش پەیوەست بێت، وەک کامێرا یان تیڤی. داتای زۆریش دەکرێت بۆ نوێکردنەوە بێت. تەنانەت بلۆکی کاتی بە تەنها ناسنامەی ئامێر پشتڕاست ناکاتەوە.

12. بلۆککردن بە MAC Filter

کاتێک لە ئامێری مەبەست دڵنیا بووین، MAC Filter دەکەینەوە. Blacklist هەڵدەبژێرین، چونکە دەمانەوێت ئەو MAC ـە بلۆک بکەین. MAC زیاد دەکەین و Apply دادەگرین. پێش پاشەکەوتکردن، دووبارە ناونیشانەکە دەپشکنین بۆ ئەوەی ئامێری خۆمان بە هەڵە بلۆک نەکەین.

13. MAC Filter لە کوێیە؟

ئەم خشتەیە شوێنی مینیۆکە لە چەند ڕاوتەرێکدا پیشان دەدات. بەپێی مۆدێل و ڤێرژن، ناوەکە دەگۆڕێت. ئەگەر هەمان ڕێڕەوتان نەبینی، لە ڕێنمایی ڕاوتەرەکەدا بگەڕێن بۆ MAC Filter یان Access Control.

14. ڕێگاکانی تر

دوو هەڵبژاردەی تریش هەیە. گۆڕینی وشەی نهێنی وایفای وا دەکات ئامێرەکان بۆ پەیوەستبوونەوە پێویستیان بە وشەی نوێ بێت. Parental Control بۆ دیاریکردنی کاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێتە. ئەم دووانە هەمان ئەرک نییە و بەپێی مەبەستەکەمان هەڵیاندەبژێرین.

15. لادانی بلۆک

ئەنبلۆککردنەوە لە هەمان Blacklist ئەنجام دەدرێت. تۆماری ئامێرەکە دەسڕینەوە و Apply دادەگرین. ئەگەر وشەی نهێنی وایفایمان گۆڕیبێت، ئامێرەکە دەبێت وشەی نوێ بەکاربهێنێت. لادانی بلۆک بە تەنها وشەی نهێنی کۆن چالاک ناکاتەوە.

16. کردنەوەی براوزەر

ئێستا هەنگاوەکان لە دیمۆیەکی ئامادەکراودا دەبینین. سەرەتا Chrome دەکەینەوە. ئەم بەشە هەمان ڕێگای پێشوو بە کردار پیشان دەدات.

17. نووسینی ناونیشانی ڕاوتەر

ناونیشانی ڕاوتەرەکە لە شوێنی ناونیشانی براوزەر دەنووسین و Enter دادەگرین. لەم نموونەیەدا 192.168.1.1 بەکاردەهێنین.

18. چوونەژوورەوەی ڕاوتەر

زانیارییەکانی چوونەژوورەوە دەنووسین و Login دادەگرین. لێرەدا ناوی user تەنها بۆ ئەم نموونەیەیە. زانیارییەکانی ڕاوتەری خۆمان بەکاردەهێنین.

19. بینینی ئامێرە پەیوەستەکان

پەڕەی سەرەکی کرایەوە. لە بەشی Status، WLAN Clients هەڵدەبژێرین. ئەم پەڕەیە ئامێرە پەیوەستەکان پیشان دەدات.

20. ناسینەوەی ئامێر

ئەم ڕیزە ناوی Unknown ـە. پێش هەر گۆڕانکارییەک، MAC ەکە لەگەڵ ئامێرەکانی خۆمان بەراورد دەکەین. لەم نموونەیەدا وای دادەنێین ناسنامەی ئامێرەکەمان پشتڕاست کردووەتەوە. ئێستا MAC ەکە کۆپی دەکەین.

21. بلۆککردنی ئامێر

MAC Filter چالاک دەکەین و دڵنیادەبین لە دۆخی Blacklist دایە. ناونیشانی کۆپیکراو زیاد دەکەین و Apply دادەگرین. پەیامی پاشەکەوتکردن دەردەکەوێت. لە کۆتاییدا پەیوەندی ئامێری مەبەست دەپشکنین بۆ ئەوەی بزانین ڕێکخستنەکە کاری کردووە.

22. گۆڕینی وشەی نهێنی

لەم پەڕەیەدا وشەی نهێنی وایفای دەگۆڕین. وشەی پیشاندراو تەنها نموونەیە و بۆ تۆڕی ڕاستەقینە وشەی تایبەتی خۆمان هەڵدەبژێرین. دوای Apply، ئامێرە ڕێگەپێدراوەکان بە وشەی نوێ پەیوەست دەکەینەوە.

23. لادانی بلۆکی ئامێر

بۆ ئەنبلۆککردنەوە دەگەڕێینەوە بۆ Blacklist. تۆماری MAC ی مەبەست هەڵدەبژێرین، Delete دادەگرین و سڕینەوەکە پشتڕاست دەکەینەوە. دواتر Apply دادەگرین. بلۆکی ئەو ناونیشانە لادەچێت و ئامێرەکە بە وشەی نهێنی دروست دەتوانێت دووبارە پەیوەست بێتەوە.

24. چۆن تۆڕەکە بپارێزین؟

بۆ پاراستنی تۆڕ، وشەی نهێنی بەڕێوەبەر بەهێز دەکەین و بۆ وایفاییش وشەیەکی تایبەت هەڵدەبژێرین. WPA3 یان WPA2-AES بەپێی پاڵپشتی ئامێرەکان بەکاردەهێنین. ئەگەر WPS پێویست نەبوو، دەیکوژێنینەوە و نوێکردنەوەی فەرمی ڕاوتەر دادەمەزرێنین. بۆ میوانان تۆڕێکی جیا دروست دەکەین. MAC Filter بۆ کۆنترۆڵکردن یارمەتیدەرە، بەڵام جێگای وشەی نهێنی بەهێز و پاراستنی وایفای ناگرێتەوە.

25. سوپاس بۆ سەرنجتان

ئەمە بوو ڕێگای ناسینەوە و کۆنترۆڵکردنی ئامێرە پەیوەستەکان. پێش بلۆککردن، ناسنامەی ئامێر پشتڕاست دەکەینەوە. بۆ ئەنبلۆککردنیش تۆمارەکە لە Blacklist دەسڕینەوە و پاشەکەوتی دەکەین. سوپاس بۆ سەرنجتان. پرسیار یان تێبینییەکتان هەیە؟

سەرچاوەکان